Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن

2018-05-26 15:17:56



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بە مەبەستی ڕێگرییکردن لە غەشکردن لەکاتی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ڕادەگرێت.

 

لە هەرێمی کوردستان ڕۆژی ٢٧/ئایار/٢٠١٨ تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەکات و ڕۆژانی یەک شەممە و پێنج شەممە، خوێندکاری ئەو قۆناغە لە کاتژمێر ٨ی بەرە بەیانیی دەچنە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و هەتا کاتژمێر ١١ دەرفەتی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا، کە لە ڕۆژی ٢٠/ئایار ئەنجامیاندا، وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندن و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریاندا، کە بە مەبەستی ڕێگرییکردن لە غەشکردن، لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕابگیرێن.

 

تاقیکردنەوەکان سێ هەفتە دەخایەنێت و لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە و لەو سێ کاتژمێرەدا، کە دیارییکراوە، تەنها ئەو کۆمپانیا و دەزگا ڕاگەیاندنانە هێڵ ئینتەرنێتیان دەبێت، کە لە ڕێگای مانگی دەستکردەوە کاردەکەن.

 

ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و په‌روه‌رده بۆ خولی دووه‌میش، کە لە ١١/ئەیلول دەستپێدەکات، کاری پێ دەکرێت.

 

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی٢٨/ئایار تاقیکردنەوەی پۆلی نۆ-ی بنەڕەتی-ش دەست پێدەکات و هەفتەی دوو ڕۆژ (شەممان و چوارشەممان) تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، بەڵام لەو ڕۆژانەدا هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕاناگیرێن و تەنیا لەناو خوێندنگاکاندا ئامێری نەهێشتنی تۆڕی ئینتەرنێت بەکاردەهێندرێن.

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin