Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ یۆنان حه‌وت کورد بریندار بوون

2018-05-26 15:33:40



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ کامپێکى ده‌وڵه‌تى یۆنان له‌ ناوچه‌ى گڤاره‌ میدیڵیێ، گروپێک هێرشیان کرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک کورد و به‌هۆى هێرشه‌که‌وه‌ حه‌وت کورد بریندار بوون.


دوێنێ ئێواره‌ له‌ کاتى نانخواردندا له‌ کامپى گڤاره‌ میدیڵیێ له‌ یۆنان، که‌ کورد و عه‌ره‌بى تێدان، مناقه‌شه‌ دروست بووه‌ و دواتر بووه‌ته‌ شه‌ڕ، له‌ شه‌ڕه‌که‌دا حه‌وت کورد بریندار بوون، ئه‌و گروپه‌شى که‌ هێرشیان کردوه‌ چوار که‌سیان لێ بریندار بوو.


پۆلیسى یۆنانى له‌ هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى هێرشکاره‌کاندایه‌، ئه‌و کوردانه‌شى که‌ هێرشکراوه‌ته‌ سه‌ریان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ گوێزراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێکى پارێزراو.


پێشتریش له‌ هه‌مان کامپ دوو شه‌ڕى دیکه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ڕوویدابوو، چاودێرانى کورد و یۆنانى له‌ نزیک شوێنه‌که‌ بۆچوونیان وایه‌، که‌ پێده‌چێت ئه‌و شه‌ڕانه‌ ده‌ستى ئیستخباراتى تورکیاى تێدا بێت.


ک.ک

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin