Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕاگەیەندراوێک لە هێزەکانی پاراستنی گەلەوە

2018-05-26 15:36:19



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، هەپەگە کات و شوێنی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی لە دژی سوپای تورک ئاشکراکردوو کوژران و برینداربوونی چەندین سەربازی ڕاگەیاند.

 

دەربارەی دوایین دۆخی سنوورەکانی شەڕ لە باکوری کوردستان، کەمێک لەمەوبەر، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: لەهەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال و شەهیدانی بەستادا، گەریلاکانمان لە ٢١ تا ٢٣ی ئەم مانگە، لە هەرێمی بەستای سەربە شرناخ چالاکییەکیان دژی سوپای تورک بە سەرکەوتوویی ئەنجام داوە،  لە ئەنجامیدا چەند سەربازێک کوژراون و  برینداربوون، بەڵام ژمارەیان ئاشکرا نەبووە.

 

ڕاشیگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری، دوێنی لە کاتژمێر ١١:٠٠سەرلەبەیانی لە گردی شەهید زەردەشت لە جولەمێرگ،  گەریلاکانمان لە دژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی کوشندە لە سوپای تورک درا و کوژراو و برینداریان هەیە، بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە.

 

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: لە ٢٤ی ئەم مانگەدا، گەریلاکانمان لە هەرێمی بەستا چالاکییەکیان دژی سوپای تورک ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای تورک کوژراوە، لەپاش ئەو چالاکییە سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی بەپاڵپشتی هەلیکۆپتەرەکانی لە سبنوورەکە دەسپێکردووە، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هێندراوە.

 

هەپەگە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزێکی سوپای تورک کە بەشداریی ئۆپەراسیۆنێکن لە سنووری هەرێمی بەستا، کراونەتە ئامانجی گەریلاکان و چالاکییەک لە دژیان پێکهاتووەو چەند سەربازێکیان لێ کورژراوەو برینداربووە، بەڵام ژمارەکەیان ئاشکرا نەبووە.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin