Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە سلێمانی، ڕانیە و چەمچەماڵ چالاکیی دژی داگیرکاریی کرا

2018-05-26 18:21:16



ڕۆژنیوز – پەیامنێران

 

بەمەبەستی شەرمەزارکردنی داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، لە شاری سلێمانی و شارۆچکەکانی ڕانیە و چەمچەماڵ گردبوونەوە بەڕێوەچوو.

 

کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەچوارچێوەی چالاکییەکانی زۆربەی وڵاتانی جیهان و هەرێمی کوردستان، کە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەچێت، لە هەریەکە لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین و شارۆچکەی چەمچەماڵ-ی سەر بە شاری سلێمانی، چالاکی بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەچوو.

 

سلێمانی

 

بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لە بەردەم پارکی نالی ئەنجامدرا.

 

لە گردبوونەوەکەدا، ئاڵای تەڤگەری ئازادیی و وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بەرز کرایەوە و دروشمی "نا بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک" وترایەوە.

 

 

لە درێژەی گردبوونەوەکەدا، بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی و وتاری هەریەکە لە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، بەرەی دیموکراسیی گەل، بەرەی خەڵک، بەرەی کارکردنی کرێکاران، سالار مەحمود، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان و مەلا نادر، زانای ئایینی پێشکەشکران.

 

لە وتار و بەیاننامەکاندا، ئاماژە بەوەکرا، کە دەوڵەتی تورک شەڕێکی گشتگیری کاولکاریی و داگیرکاریی بەڕێوەدەبات‌ و گەلی کورد لەهەرکوێیەک بێت دژایەتیی دەکات.

 

داواش لە گەلانی دیموکراتخواز لە جیهان و دەوڵەتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا، کە لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بێده‌نگیی بشكێنن، هەروەها داوا لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەندیکاکان و چالاکوانان و هاووڵاتیان کرا، کە بۆ پاڵپشتی تێکۆشان لە پێناو ئازادیی گەلی كورد و ئاشته‌وایی گه‌لانی ناوچەکە و کوردستان، هه‌ڵوێستی خۆیان له‌ هه‌مبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ پیشان بده‌ن

 

 

چەمچەماڵ

 

هاوکات لە شارۆچکەی چەمچەماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانیش، بە دەستپێشخەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان، لەناو باخچەی چەرموو دژی داگیركاری تورک، گردبوونەوەیەك ئەنجامدرا.

 

 

لە گردبوونەوەكەدا، بەیاننامەی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی خوێندرایەوە، تایدا وێڕای ئەوەی بەتووندی ئیدانەی داگیركاریی هێرشەكانی تورك کرا، بۆ سەر خاکی باشوری كوردستان، هاوکات داواشیان لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، کە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، هەڵوێستی جددییان هەبێت.

 

ڕانیە

 

هەروەها، بۆ هەمان مەبەست، بە دەستپێشخەریی تەڤگەری ئازادیی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک، لە بەردەم باخی گشتیی ڕانیە گردبوونەوەیەک توركیا بەرێوەچوو.

 

 

لە چالاکییەکەدا، دروشمەکانی "نا بۆ داگیرکاریی تورکیا" و "بەڵێ بۆ یەکێتیی نەتەوەیی" دەوترانەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکەدا، بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی خوێندرایەوە، تایدا ئەوە خرایەڕوو، کە بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بەرامبەر‌ هێرشە داگیرکەرییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان، ده‌بێته‌ پشتیوانی و هاوکاری نێودەوڵەتی، كه‌ کورد ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی دیکە بکاتەوە.

 

سلێمانی

 

ڕانیە

 

چەمچەماڵ

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin