Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەولێر و کەلاریش دژی داگیرکاریی لەسەر پێ بوون

2018-05-26 22:46:13



ڕۆژنیوز – پەیامنێران

 

هاوشێوەی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، دژی داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک لەسه‌ر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، لە شاری هەولێر و شارۆچکەی کەلار گردبوونەوە و ڕێپێوان ئەنجامدران.

 

کاتژمێر ٠٩:٠٠ی ئەمشەو، لە شاری هەولێر و شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەبۆنەی ٢٦ی ئایار، ڕۆژی دژی داگیرکارییەکانی ده‌وڵه‌تی تورک لەسه‌ر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، گردبوونەوە و ڕێپێوان ئەنجامدران.

 

هەولێر

 

لە شاری هەولێر، بە دەستپێشخەریی دەستەی پشتیوانی لە عەفرین و کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی ٢٦ی ئایار، گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لە بەردەم پارکی شانەدەر ئەنجامدرا.

 

لە گردبوونەوەکەدا، هاوڕێ کوردی، ئەندامی دەستەی پشتیوانیی لە عەفرین، بەیاننامەیەی چالاکییەکەی خوێندەوە، تیایدا داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرابوو، کە لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بێده‌نگیی بشكێنن.

 

 

هەروەها داوا لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەندیکاکان و چالاکوانان و هاوڵاتیان کرا، کە بۆ پاڵپشتی تێکۆشان لە پێناو ئازادیی گەلی كورد و ئاشته‌وایی گه‌لانی ناوچەکە و کوردستان، هه‌ڵوێستی خۆیان له‌ هه‌مبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ پیشان بده‌ن.

 

کەلار

 

بۆ هەمان مەبەست، لە شارۆچکەی کەلاریش، بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕێپێوان لە پارکی لەیلا قاسم-ەوە تا ناوبازاڕی شارۆچکەکە ئەنجامدرا.

 

لە ڕێپێوانەکەدا، بەشداربووان ئاڵای تەڤگەری ئازادیی و وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە-یان بەرزکردبووە و دروشمی "نا بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک"یان دەوتەوە.

 

دوای گەیشتنی ڕێپێوانەکە بە ناوبازاڕی شارۆچکەکە، بەشداربووان گردبوونەوە و لە گردبوونەوەکەدا، هاوڕێ جەبار، هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی، بەیاننامەی چالاکییەکەی خوێندەوە، تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو، کە دەوڵەتی تورک هەڵگری ئەو سیاسەتە کۆنەپەرستەیە، کە دژ بە کوردانە، کورد لە هەرجێیەکی جیهان هەبێت دژایەتی هەبوون و گەیشتن بە مافەکانی دەکات.

 

 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی و شارۆچکەکانی ڕانیە و چەمچەماڵ، بۆ هەمان مەبەست، چالاکیی ئەنجامدرا.

 

هەولێر

 

کەلار

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin