Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە دەیان شاری ئەوروپا دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

2018-05-27 03:11:59



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لەچوارچێوەی چالاکیی سەرتاسەریی دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، لە دەیان شاری ئەوروپا دەوڵەتەکەی ئەردۆغان شەرمەزارکرا.

 

دوێنێ بە ڕۆژی تێکۆشان دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان ناسێندرا و لە سەرانسەری جیهان چالاکیی و گردبوونەوە بەڕێوەچوو.

 

لەوچوارچێوەیەشدا لە دەیان شاری وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیسپانیا، سویسرا، نەرویج، سوید، هەروەها ئوسترالیا، خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجام دران.

 

چالاکوانان، کە پێکهاتبوون لە کوردستانیان و دۆستانیان، داگیرکاریی دەوڵەتی تورک-یان شەرمەزار کرد و بانگەوازییان بۆ فراوانکردنی تێکۆشان دژ بەو داگیرکارییە کرد.

 


 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin