Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە دهۆک چالاکوانێک دەستگیرکرا

2018-05-27 08:23:33



ڕۆژنیوز – دهۆک

 

لەلایەن چەند کەسێکەوە کە جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردا بووە، مستەفا ساڵح بامەڕنی، چالاکوانی مەدەنی لەشاری دهۆک دەستگیرکراوەو چارەنووسی نادیارە، سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت، کە ئەو کەسانە "ئاسایشی دهۆک بوون".

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٩:٠٠، لە ناو بازاڕی دهۆکدا و لەلایەن چەند کەسێکەوە، چالاکوانی مەدنیی و ڕەخنەگر، مستەفا ساڵح بامەڕنی دەستگیرکرا.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو چالاکوانە بە ڕۆژنیوزی وت: مستەفا لەسەر رەخنەکانی، لەلایەن چەند کەسێکەوە لە ناو بازاڕدا کە بەجلوبەرگی مەدنییان لەبەردابووە دەستگیرکراوە.

 

ئەوەشی وت:"ئەوانەی دەستگیریان کردووە، سەربە ئاسایشی دهۆک-ن و تا ئێستاش هیچ لەبارەی شوێن و چارەنووسیی ئەو چالاکوانەوە نازاندرێت".

 

مستەفا بامەڕنی، چالاکوانێکی دیاریی شاری دهۆکە و بەردەوام ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان گرتووە، لە دوایین ڕەخنەکانیدا کە لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ڕەخنەی توندی لە سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا گرتووەو لە رابردووشدا رەخنەی لە لێدوانەکانی نێچیرڤان بارزانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا گرتووەو تانەی لە قسەکانی داوە.

 

(مستەفا ساڵح بامەڕنی)

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin